سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران،له‌ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی رابردوودا به په‌له سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی دوو كاتژمێری نهخایاندووهو له‌میانه‌یدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه كه ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشه‌وه نییه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا.
شایانی باسه دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئه‌مه سێیه‌مین سه‌ردانی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانه بۆ به‌غدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.