گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان،رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و كاته‌ی ڤاكسینه‌كه ده‌گاته عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه.
ئاسۆ حه‌وێزی،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی فه‌رمی هه‌یه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا، یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار جورعه‌ی ڤاكسینه‌كه دێت، واته بۆ ٧٥٠ هه‌زار كه‌س به‌كاردێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك دوو جورعه‌ی لێده‌درێت، قۆناغی یه‌كه‌میش به‌م زووانه ناگات، چونكه به‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا ده‌گات كه ره‌نگه مانگی دوو یان سێ بگات.
هه‌روه‌ها ئاسۆ حه‌وێزی گوتی: ئه‌و كاته‌ی كه ڤاكسینه‌كه گه‌یشت پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، ڤاكسینه‌كه به چه‌ند قۆناغێك دێت له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و قۆناغه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆشاییه‌كیش هه‌بێت سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ووردی چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات به‌تایبه‌ت ڤاكسین كه په‌یوه‌سته به ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و درێغی ناكات له دابینكردنی هه‌ر بڕیك كه پێویست بێت بۆ هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌ك دروست بێت له رێژه‌ی ڤاكسینه‌كه له هه‌رێمی كوردستان".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئێمه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌و ڤاكسینه‌ین كه عێراق كڕیویه‌تی، هه‌ر وڵاتێك كه گرێبه‌ست ده‌كات كاتێكی دیاریكراوی بۆ داده‌نرێت بۆ گه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه پێیان، چونكه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، سه‌ره‌تا دیاریكردنی بڕه‌كه‌ی دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی، دواتر گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه و دواتریش شوێنی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه، ئه‌وانه چه‌ند پرۆسه‌یه‌كن قورسه و كاتی ده‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.