رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی : خاوه‌نه‌كانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا دیار نین؟ تۆ بڵێی شهرمهندهبن و ڕوویان نه‌یه‌ت ده‌ركه‌ون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: كه‌من گومانم هه‌یه، چونكه ڕوویان له لاستیك ده‌چێت! بیرتان نه‌كرده‌وه به‌غدا پڕۆژه‌یه‌كی پێی قبوول نابێت ئه‌گه‌ر پاره‌ی هه‌رێمی تێدابێت!؟.
هه‌روه‌ها رێبوار بابكه‌یی ده‌ڵێت: ده‌ی كه‌وایه دووجار سه‌ر دابنوێنن، سه‌رێك به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم كه نادهستوریتان به‌رامبه‌ری كرد!. سهرێكیش به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران، كه ویستان به‌لاڕێیان دابه‌ن!.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت:ده‌مێكیشه سه‌رتان بۆ به‌غدا دانواندووه، سه‌ر بڵندبێت كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.