ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه ، كه‌به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه دوو كۆچبه‌ری كورد گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ده‌زگاكه ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی زانیارییه‌كانمان ، شەوی ڕابردوو بە ڕووداوێکی دڵتەزێن دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو، کۆچبەرەکان کە ژمارەیان 20کەس بووە، بە نیازبوون بە هەر ڕێگایەک بێت بپەڕنەوە بۆ فەرەنسا.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ڕووداوەکە لە هێڵی ئاسنینی لیگوریا لە ناوچەی ساڤۆنا ڕوویداوە، پاش ڕووداوەکە پۆلیس بەپەلە گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو ڕێگایە داخراوە بەسەر هاوڵاتیاندا.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌بەهۆی لێدانەکەوە دووان لە کۆچبەرەکان ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەی دیکەش نێردراوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، هەر بەپێی زانیارییەکانمان، کۆچبەرەکانی دیکە کە سەلامەتن لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.