سبه‌ی پێنج شه‌ممه له‌كوه‌یت هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ماوه‌ی ساڵێك ده‌خاێنێت .
باسل سه‌باح،وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت رایگه‌یاند: سبه‌ی پێنج شه‌ممه هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت روونیكردۆته‌وه كه قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی ڤاكسینه‌كه، ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پهتاكهدان و ئه‌وانه‌شی به‌ساڵاچوون.
باسل سه‌باح ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌خاێنێت.
![55](/sites/default/files/inline-images/111_0.jpeg)
شایانی باسه قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشتۆته كوه‌یت و 150 هه‌زار ڤاكسین له‌خۆده‌گرێت ،كه 75هه‌زار كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.