دۆناڵد تره‌مپ له كۆتا مانگی مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا، بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرد كه تیایدا لێخۆشبوو‌ن بۆ ١٥ كه‌س و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا بۆ پێنج كه‌س راگه‌یه‌ندراوه.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌ر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن كه‌وتوون، چوار سه‌ربازی پێشووی ئه‌مریكا هه‌ن كه تێوه‌گلاون له تاوانی كوشتنی ١٧ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له شاری به‌غدا پایته‌ختی عێراق له ١٦ی ئه‌یلوولی ٢٠٠٧دا.
ئه‌و چوار تاوانباره له‌لایه‌ن دادگاوه به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سزادرابوون و ده‌ركردنی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆیان كاردانه‌وه‌ی توندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كاردانه‌وه‌یان دژبه بڕیاره‌كه ده‌ربڕیوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه نادادپه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رووداوه‌دا بوونه‌ته قوربانی.
به‌ڕێوبه‌ری پێشووی لقی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، سارا لییه ویتسهن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێنه‌ی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵه به ناوی عه‌لی و نووسیویه‌تی "دادپه‌روه‌ری بۆ عه‌لی نییه، ئێستاش ده‌پرسن بۆچی ئه‌وان رقیان لێمانه؟"
چوار سه‌ربازی پێشووی كۆمپانیای ئه‌منی "بلاكوتهر"، به ئه‌نجامدانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له ساڵی ٢٠٠٧دا تۆمه‌تبار كرابوون.
له ساڵی ٢٠١٥دا و به بڕیاری دادگا یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و سێ تۆمهتبارهكهی دیكه‌ش به ٣٠ ساڵ زیندانیكردن سزادران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.