بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنه‌كه ، لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هه‌رێم له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە كۆبۆوه .
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، تاووتوێی سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هه‌رێم له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، باس لەڕەوشی سەڕگەران و پەلکانە کرا کە لەئێستادا تەعریبێکی زۆریان لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر ئەوە کرا کە ھەماھەنگی لەنێوان لیژنەكه‌و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبێت، لەبەر ئەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بەنیازن سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.
ڕاشیدهگهیهنن ، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە پێشنیازی خۆیان لەبارەی رەوشی ئەو ناوچانە ئاراستەی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە کەبریارە بەمنزیکانە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.