به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم باریوه .
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ى 12 ى 2020 ، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ، دواى هاتنى کاریگەرى ئەو شەپۆڵە باران بارینەى بۆ سەر ناوچەکەمان بەفر بارین لە هەندێ لووتکەى ناوچە شاخاویەکان باریوە ، وەک سەنتەرى حاجى ئۆمەران ، ناوچە شاخاویەکانى دەوروبەرى لووتکەى ناوچە شاخاویەکانى قەزاى سۆران .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌شه‌پۆڵی به‌فر بارینه‌كه ناوچە شاخاویەکانى سنوورى ئاکرێ، لووتکەى سەفین ، قەزاى مێرگەسوور هەندێ ناوچەى دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و چیای ئه‌زمه‌ڕ به‌فر بارییوه .
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.