Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:22

جێگری پارێزگاری هەولێر: هیچ ئاهەنگێک بۆ سەری ساڵ بەڕێوەناچێت

کوردستان TV
100%

 بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هیچ ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ سەری ساڵ لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت ، جێگری پرێزگاری هەولێریش ڕایده‌گه‌ێنێت، وەک پارێزگا و ژۆری ئۆپەڕاسیۆن مۆڵەت بەهیچ ئاهەنگێکی سەری ساڵ نادەین.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەسەری ساڵ هیچ ئاهەنگ و مه‌راسیمێک لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەر ساڵ بەهیچ کەس و لایەنێک نەدراوە و ناشدرێت، چونکە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکرێن، پێویستە هاووڵاتیانیش ڕەوچاوی ڕێکارەکارەکانی خۆپارێزی بکەن.

جێگری پارێزگاری هەولێر دەشڵێت،بەڕێوەچوونی هەر ئاهەنگ و چالاکیەک پێویستی بە رەزامەندی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هەیە ئێمە وەک ژووری ئۆپەڕاسیۆن مۆڵەت بە ئاهەنگی سەری ساڵ نادەین.

مەسعود کاڕەش ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هەموو کات هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان، بێگومان بۆ شەوی سەری ساڵیش رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بەتایبەتی جەژنی کریستیانەکانیشە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.