حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری رۆشنبیری عێراق رایگه‌یاند كه بوددجه گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌دا گوتی: حكومه‌ت ده‌ستی كردووه به چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئابووری و چاكسازیی له بوددجه‌ی ساڵی داهاتوو په‌سند كرد.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن نازم گوتیشی: ئامانجی حكومه‌ت له (كاغه‌زی سپی) چاكسازی ئابوورییه،چونكه ده‌ستپێكردنی چاكسازی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی مێژووییه.
وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی داهاتیان سنوورداره،له‌بوددجه‌ی ساڵی داهاتوو كه‌متر ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان بردراوه.
حه‌سه‌ن نازم ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.