لەمەراسیمێكدا دوو پرۆژەی كارەبا لەگوندی بەرحوشتر لەپارێزگای هەولێر بەگەڕدەخرێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 24 ى 12 ى 2020 ، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا لە گوندی بەرحوشتر لەپارێزگای هەولێر ، بە گوژمەی 333.160.000 ملیۆن دینار ، لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر به‌گه‌ڕ ده‌خرێت، به‌م شێوه‌یه:
• گواستنەوەی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی 11/132 كی ڤی لەتوورەق بۆ بەرحوشتر.
• پرۆژەی دەرهینانی چوار فیدەر لە وێستگەی مۆبایلی بەرحوشتر ، دەرهێنانی دوو فیدەر لە وێستگەی رۆژئاوا ، بۆ گەیاندنی بە دوو فیدەر لە وێستگەی مۆبایلی تووڕەق لەلایەن كۆمپانیای پاڵۆس جێبەجێ كراوه.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ، ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،بەمەش چارەسەری كاره‌بای بەشێك لە بار زۆری لە بەرحوشتر و دەوروبەری گردەچاڵ و بەشێك لەناحیەی بەحركە دەكات.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.