ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەردوولا تاووتوێ کرا. هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.