ڕۆژی سێشەممە 22ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولغەنی ئەلئەسەدی سەرۆكی دەزگەی ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ و هەروەها هەڕەشەی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.