به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی له گوندی مه‌نسوور له ئاواییه‌كانی حه‌فته‌غار له شارۆچكه‌ی داقوق ،عه‌ره‌بی ھاورده به فه‌رمان و نووسراوه‌ی راكان ئه‌لجبوری پارێزگاری به زۆر سه‌پێندراوه‌ی شاری كه‌ركوك چوونه‌ته سه‌ر زه‌وی كوردان و داگیریان كردووه ،خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش دژ عه‌ره‌بی ھاورده گردبوونه‌ته‌وه و رێگا ناده‌ن زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه بكێڵدرێت، كه خاكی كوردانه.
هاوكات عه‌ره‌به ھاورده‌كان به خه‌ڵكی گوندی مه‌نسووریان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان نووسراوی راكان جبوری و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك - یان پێیه‌و به ره‌زامه‌ندی ئه‌وان هاتوونه‌ته‌وه گونده‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.