له ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆردا، ١٢ تیرۆریستی داعش له رۆژئاوای شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له سنووری ناحیه‌ی بادوش رۆژئاوای شاری مووسڵ ئه‌نجامداوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول راشیگه‌یاندووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدراوه، ١٢ تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئاشكراشیكردووه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پاڵپشتی ئاسمانیی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، دابینكرابوو.
![11](/sites/default/files/inline-images/1_521.jpg)
![33](/sites/default/files/inline-images/33_52.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.