بڕیار دەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدهگهێنێت، لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق کە بڕیارە لەم دوو سێ رۆژە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت پشکی ھەرێمی کوردستان تێیدا جێگیرکراوە کە نزیکەی 13ترلیۆن دینار دەبێت و ھەرکاتێک گەیشتە پەرلەمان ھەموو ھەوڵێک دەدەین لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان تێپەڕێندرێت.
دکتۆر ئەحمەد سەفار، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاندووه، لەپڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە پشکی ھەرێمی کوردستانیش تێیدا جێگیر کراوە کە نزیکەی 13ترلیۆن دیناره ئەمەش ئهگەر بودجە بەوشێوەیە تێپەرێندرێت کارێکی باشە و خراپ نیە.
دهشڵێت، لە بەرامبەر ئەو پشکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە پێویستە ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات لەگەڵ نیوەی داھاتی ناوخۆی خۆی ئەوانیش پشکی ھەرێمی کوردستان کە لە بودجە دیاری کراوە بە تەواوی رەوانەی بکەن.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، ئەوەی گلەییمان ھەیە ئەوەیە کە بەغدا ئەمجارە بودجەی پێشمەرگەی لەوپارە داناوە کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانەی دەکات، ههروهها قەرزەکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەردوو دیوانی چاودێرێ ھەرێمی کوردستان وعێراق یەکلایی دەکەنەوە.
ڕاشیگهیاندووه، دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند کرد بڕیارە دوو تا سێ رۆژی دیکە ڕەوانەی پەرلەمانی بکات و ئێمەش وەکو نوێنەرانی کورد ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە لەبەرژوەندی کورد یەکلایی بکرێتەوە و ھیواداریشین ئەمجارە پەرلەمانتاران کێشە بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان دروست نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.