مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح،راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشبینی ده‌كات كه نرخی نه‌وت بگاته 65 دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق له‌و راوێژكاره داراییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گواستویه‌تییه‌وه كه ناوه‌نده‌كانی شرۆڤه‌كردنی ستراتیژی جیهان، پێشبینیان كردووه نرخی نه‌وتی خاو بگاته 65 دۆلار،یان زیاتر بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ، روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی بازرگانی جیهانی و باش بوونی رێژه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
شایانی باسه حكومه‌تی عێراق دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت، تووشی قه‌یرانی دارایی بوویه‌وه‌و دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه خۆران ،په‌نا بۆ قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ببات،جگه له‌مه‌یش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ساڵی دارایی 2021 په‌نای برده به‌ر دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.