بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ دابه‌زاندنی به‌ھای دینار به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی به جۆرێك ره‌وشی ئابووری عێراقی شڵه‌ژاندووه كه نرخی كاڵا و خۆراك له بازاڕه‌كاندا به ٢٥ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه فازڵ فه‌تلاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه، پێشتر ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كراوه بۆیه بڕیارێكی له‌ناكاو بووه له‌به‌رئه‌وه ده‌بیندرێت كه نرخی كاڵا و خۆراك له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌ته‌وه.
فازڵ فه‌تلاوی گوتیشی: گرنگه ھه‌ر رێوشوێنێكی دارایی كه حكوومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات، نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكی ھاووڵاتیی ھه‌بێت.
ھه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی نیعمه، شاره‌زا له كاروباری ئابووریی عێراق، گوتی: ھیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ھای دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌بێت.
عه‌لی نیعمه رایگه‌یاند كه به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ھای دینار به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی، به ٣٣ له‌سه‌دا زیانی بۆ داھاتی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌بێت، چونكه نرخی كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كان به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه به دۆلار ھاورده‌كرێن، به‌زرده‌بنه‌وه.
گوتیشی: به‌ھۆی جێبه‌حێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ھای دینار به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نرخی كه‌لوپه‌ل، خۆراك و ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.