بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه تیایدا نرخی یه‌ك دۆلار به ھه‌زار و ٤٥٠ دینار دیارییكراوه كه پێشتر ھه‌زار و ١٨٢ دینار به‌رامبه‌ربه یه‌ك دۆلار دیاریكرابوو.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ده‌راجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ھای دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، ١٠ تریلیۆن دینار (شه‌ش ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار) بۆ ده‌وڵه‌ت، دابین ده‌كات.
به‌ڵام محه‌مه‌د ده‌راجی وای بۆ ده‌چێت كه ده‌بووایه حكوومه‌تی عێراق پێشتر رێوشوێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ھای دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی بگرتایه‌ته‌به‌ر و گوتی:ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له گۆڕانكاری نرخی دینار به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی دابین ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واریی خراپی بڕیاره‌كه خه‌رج بكرێت ئه‌وا، پێنج تریلیۆن دینار (سێ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار) بۆ حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه كه ده‌توانێت مووچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدات.
ده‌راجی گوتیشی: پێویست بوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، ده‌رماڵه‌ی دارایی له‌ژێر ناوی ده‌رماڵه‌كانی ھه‌ڵئاوسان به‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانه بدایه كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له یه‌ك ملیۆن دینار (٨٠٠ دۆلار) كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.