ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كههێزهكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كهههڵساوه به‌شكاندنی قاسه‌ی دوكاندارێك .
ڕائید هۆگر عه‌زیز ڕایگه‌یاند ، كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریا، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دوکانێک دەستگیر کرد، کە بڕی (1090) دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو.
ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، وتیشی تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.