Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:24

به‌ ڤیدیۆ.ِ. منداڵێکی ته‌مه‌ن 7 ساڵان نازناوی بەهێزترین منداڵی جیهانی پێ بەخشرا

کوردستان TV
100%

ڕۆری ڤان ئولفت کچێکی کەنەدی تەمەن 7 ساڵانە و توانای هەڵبڕینی 80کیلۆی ھەیە و بەو ھۆیەشەوە نازناوی (بەھێزترین کچۆڵەی7ساڵان)ـی جیھانی بۆ هەڵبڕینی قورسایی پێ بەخشرا.

رۆری لە وڵاتی کەنەدا نەیتوانی نازناو بەدەست بھێنێت چونکە لە وڵاتەکەی پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئەو تەمەنەی لێ ناکرێت. بۆیە لە ئەمریکا بەشداری پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی خوار 11 ساڵانی بۆ کێشی 30کگم کرد و توانیی نازناوەکە بەدەست بھێنێت و ببێتە بچوکترین گەنجی پاڵەوانێتیەکە لە مێژووی ئەمریکادا کە تا ئێستا توانیبێتی ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، رۆری بچوک لە سەرەتادا تەنیا وەرزشی جمناستیکی دەکرد بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر کە ئەوکات تەمەنی پێنج ساڵان بووە دەستی بە راھێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی کردووە و ئێستا ئەم کچە سەرسوڕهێنەرە لە توانایدایە کێشی80 کگم بە دیێد لیفت بەرز بکاتەوە و42 کگم بە کلین و جێرک و 32کگم بە سناچ و 61 کگم بە سکوات بەرز بکاتەوە لە کاتێکدا هەر7ساڵ تەمەنیەتی!

ڕۆری قوتابی قۆناغی سێیەمە و بەرداوام ئامادەی وانەکانی دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا ھەفتانە 9 کاتژمێر ڕاھێنان دەکات کە چوار کاتژمێریان بۆ وەرزشی جمناستیکە.

 باوکی رۆری کە ناوی کاڤانە، ڕونی کردەوە کە ڕاستە حەز و ئارەزوی کچەکەی بۆ وەرزشێکی لەو جۆرە لە تەمەنێکی ئاوا بچوکدا شتێکی نائاساییە بەڵام ئەو خولیای کچەکەی لا مەبەستە و گرنگی بە ئارەزوەکانی کچەکەی دەدات و دڵنیاشی کردەوە کە وەرزشەکە بۆ کچەکەی سەلامەتە و بێزیانە و ھەمووان سەلامەتیی ئەویان لا گرنگە.

کاڤان لەبارەی سەلامەتیی کچەکەیەوە بۆ دەیلی مەیل ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی کە کچەکەی لە ھەردوو وەرزشەکەدا واتە جمناستیک و بەرزکردنەوەی قورسایی، ڕاھێنەری زۆر باش و بەتوانای ھەیە و جگە لەوەش ھەموو ڕاھێنانەکان لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتی دەکرێن.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.