له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ڕاگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22 ى 12 ى 2020 ، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
كه‌شناسی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له كاته‌كانى شه‌ودا ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى ، دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌سبه‌ی چوارشه‌ممه ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.