هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گه‌یشته هه‌ولێرو تاوتوێی دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ن.
له‌مباریه‌وه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گه‌یشتۆته هه‌ولێر.
راگه‌یه‌نراوی ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه سه‌ردانه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌ش و پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌مانگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه.
![22](/sites/default/files/inline-images/asadi.jpg)
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.