Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:34

لیژنەى شەهیدان بەدواداچوون بۆ ئاستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكه‌سوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبوونەوەی ژمارە 34ی خۆی ئەنجامدا.

لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سەرەتا بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە خوێندرایەوەو بڕگەی یەكەمی كارنامەی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بەپێداچوونەوە بەنوسراوەكانی هاتوو، باسكردنی كێشەو گیروگرفتەكانی كه‌سوكارى شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، هەروەها هاتنی د.بڕیار شێركۆ راوێژكاری پەرلەمان بۆ لیژنەكە، لەگەڵ ئاماده‌بوونی داناز ئەبوبەكر له‌لیژنه‌كه‌ بۆ باسكردنی توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر جینۆسایدو هەڵەبجە.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لەچوارچێوەی گفتوگۆی ئەندامانی لیژنەكه‌، بڕیاردرا لەگەڵ وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراون گفتوگۆ بكەن لەسەر گیروگرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی.

لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌دواتر  د.بەیار شێركۆ كورتەباسێكی لەسەر بەڕێوەچوونی كارەكانی دادگاى لاهای تایبەت بەجینۆسایدی گەلی كورد پێشكه‌ش كرد.

لەتەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، داناز ئەبوبەكر كورتەباسێكی لەسەر توێژینەوە زانستییەكەی كه‌ له‌سه‌ر جینۆسایدو هه‌ڵه‌بجه‌ بوو پێشكه‌ش كرد.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكه‌شدا لیژنە بڕیاریدا سەردانی گشت بەڕێوەبەرایەتییه‌كانى شەهیدان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم بكات بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و ئاگاداربوون لەكێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی.

له‌كۆتاییدا لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ،  بڕیار درا ئاماری ته‌واو كۆبكرێته‌وه‌، له‌باره‌ی تەواوی كێشەكانی كەسوكاری شەهیدان سەبارەت بەوەرنەگرتنی زەوی بۆ خانەوادەی شەهیدان، تاپۆ نەكردنی زەوییەكانیان و كێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهیدان.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.