مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی رێكخستنی یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان،سه‌رۆك كۆماری توركیا هاته ده‌نگ گوتی: دوو هاوڕێی كۆن گه‌یشتنه یه‌كترو رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كخه‌ی كراسه‌كه‌م كه‌ی كێشه‌یه.
مسته‌فا كازمی، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ سازیدابوو گوتی: ئێستا توركه‌كان ئاماده‌ن به 5 ملیار دۆلار هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكه‌ن .
هه‌روه‌ها گوتیشی:هه‌ندێك كه‌س قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه سه‌رۆكی توركیا یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی رێكخستۆته‌وه،سه‌رۆكی توركیا هاوڕێمه، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی كۆن یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی هاوڕێیه‌كی رێك بخاته‌وه كێشه له‌چیدایه.
هه‌روه‌ها كازمی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد،ئایا كێشه‌ی عێراق كراسه، یا پێنج ملیار دۆلاره.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌ردۆغان ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی سازداوه كه شایانی عێراقه، نه‌ك كازمی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.