Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:17

ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان ئاراستەی په‌ڕله‌مان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كانی كاروباری یاسایی، كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ و ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ، بڵاویان كرده‌وه‌ ، كه‌ لەسەر داواكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ، سه‌ردانی پارێزگاكانی   سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان كرا، بۆ بە دواداچوونی تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی ماوەی رابردووی ئەو ناوچانە.

له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌له‌ڕۆژانی ڕابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هەردوو ئیدارەی گەرمیان ، راپەڕین  ، لایەنە سیاسیەكان ، كەس و كاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان ، سەردانی مەیدانی بۆ ئەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجامدرا، سەرنج و پێشنیار و ڕا گۆڕینەوەی پێویست ئەنجامدرا.

 لێژنه‌كانی كاروباری یاسایی، كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ و ناوخۆ ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم داواكاری و پێشنیاریەكان لە رێگەی راپۆرتێكی ورد ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت. 

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو ، كه‌ ئەندامانی لیژنەكان باسیان لەوەكرد، لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان خۆپیشاندانی مەدەنیانە مافی هەر تاكێكە ئەنجامی بدات دوور لە توندوتیژی و هێرش بۆ سەر دامەزراوە گشتیەكان و کەسییەکان، بۆیە پێویستە هێزە ئەمنیەكانیش بەگوێرەی یاساو رێنمایەكان مامەڵە بكەن و دامەزراوەكانی حكومەت و حزبی و كەسیەكان بپارێزن، وەك چۆن خۆپیشاندەرانیش دەپارێزن و رێگە نەدەن هیچ توتدوتژیەك رووبدات.

111


داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.