وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت: رێوشوێنه‌كانی گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنی دۆلار بۆ پاراستنی ئابووری وڵات ئه‌نجامدراوه.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میرعه‌لاوی ، وه‌زیری دارایی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: رێوشوێنه‌كانی گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنی دۆلار بۆ پاراستنی ئابووری وڵات ئه‌نجامدراوه.
عه‌لی عه‌لاوی ،جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنه‌كه‌دا به‌ده‌ست دێت، بۆ پاڵپشتی ئه‌وانه ته‌رخان ده‌كرێت كه بارودۆخی داراییان خراپه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: په‌سندكردنی بوددجه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و ئاراسته‌ی چاكسازی ئابووری.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.