به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ، ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی هەولێر - کەرکووک بڵاوکردەوە.
فازڵ حاجی ، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه ، كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 21 ى 12 ى 2020 ، لەسەر رێگای هەولێر - کەرکووک لە نزیک شوقەکانی 92 پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان سەنی و تایبەت و هیۆندایەکی تایبەت روویدا.
فازڵ حاجی ، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئەنجامی رووداوەکەش دووکەس کە شوفێر و سەرنشینی نیسانەکە بوون زامداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ده‌شڵێت ، هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە هەوڵێکی پێچکردنەوەی هەڵەی هیۆندایەکە لە بڕینی شەقامەکە بووە لە دوای پێچکردنەوە بەپانی نەک بەدرێژی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.