مایك ره‌یان، رێكخه‌ری پرۆگرامی باری له ناكاو له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه له ئارادا نییه و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، ئاشكراشیكرد، ئه‌مه به‌شێكی ئاسایی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌یه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه له ناوه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له جنێڤ ئه‌نجامدرا، مایك ره‌یان و شاره‌زایانی رێكخراوه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
ره‌یان ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، چه‌ند جۆرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ركه‌وتووه و رایگه‌یاند: "چه‌ند دانه‌یه‌كیان سه‌ركه‌وتووبوون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش خۆیان وه‌ك به‌شێكی به‌هێزی COVID-19 پێ قبوڵ نه‌كرا".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئیتر مرۆڤه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان باش ده‌زانن خۆیان و كه‌سانی تر له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن رایگه‌یاند: "هه‌مان رێكار بۆ خودی ڤایرۆسه‌كان و جۆره‌كانیشی باوه. پێویسته له جیاتی ئه‌وه‌ی كه نایزانین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ده‌توانین چی بكه‌ین و چی ده‌زانین. زانست له ئێستادا، وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیارانه ده‌دۆزێته‌وه كه وه‌ڵامه‌كانیان نازانین".
رێكخه‌ری پرۆگرامی باری له ناكاو له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، گوتیشی: "دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه له ئارادا نییه و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه به‌شێكی ئاسایی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.