Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:17

کازمى: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە بودجەی ساڵی داهاتوو، مووچە و دەرماڵەى فەرمانبەران کەمنەکراوەتەوە، بەڵکو مووچەی پلە باڵاکان کەمدەکرێتەوە.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پاش پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) ى عێراق لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەست بۆ موچەى ئەو فەرمانبەرانە نابەن کە لەو دوو چینەن کە زۆرینەى گەل پێک دەهێنن، بەڵکو ئامانجمان دەستکارى کردنى موچەى پلە تایبەت و پلە باڵاکانە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا؛ مسته‌فا كازمی رووناكی خسته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیاو گوتی: حكومه‌تی توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ به‌ بڕی 5 ملیار دۆلار پشتیوانی عێراق بكات.

مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ فشاری زۆرمان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راناگرین.

مسته‌فا كازمی دەشڵێت، بودجە خراوەتە بەردەم هەموو کوتلە سیاسییەکان و سەرجەمیان پێشتر پشتیوانیان کردووە.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا و سەبارەت بە هێرشە موشەکیەکەى شەوى رابردووى ناوچەى سەوزى بەغدا، مستەفا کازمى گوتی: هێرشەکە کارێکى ترسنۆکانە بووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشكراشیكرد چەند تۆمەتبارێکی موشەكبارانەكەی شەوی ڕابردووی ناوچەی سەوزی بەغداد دەستگیرکراون.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا مستەفا كازمی گوتیشی: وەزیری تەندروستیی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکاندا گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردەی عێراق بکات.

لای خۆشییەوە، هاوکات عادل ڕوکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگه‌یاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بە رێژەی لەسەدا 40 مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و لەسەدا 30 وەزیر و پەرلەمانتاران کەمدەکرێتەوە.

ئا: سامان زاهیر

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.