وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: بۆ یەکەمجار ژێردهریاییهكی ئهتۆمی لهگهڵ كهشتی جهنگی له دهربهندی هورمزهوه پهڕیوهتهوه.
هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند: ژێردەریایێکی ئەتۆمیی ئەمریکی کە ناوی یوو ئێس ئێس جۆرجیایە، لەگەڵ دوو کەشتیی دیکەی جەنگیی ئەو وڵاتە بەنێو گەرووی هۆرمزدا دەربازبوون بۆ ناو سنورە ئاوییەکانی کەنداوی عەرەبی - فارسی.
وهزارهتی بهرگری ئهمریكا دهڵێت: گەیشتنی ئەو ژێردەریاییە ئەتۆمییە بۆ ئەو ناوچەیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران روویان لە هەڵچوون کردووە، هەروەها مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەکیی رۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا تۆمەتبار دەکات.
بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان ئاشکراکردووە لەوەی کە رەنگە ئێران لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سووپای پاسداران، هێرش لەدژی ئەمریکا ئەنجامبدات.
هێزی دەریایی ئەمریکا، بە گوێرەی میدیای ئەو وڵاتە، بە دەگمەن زانیاری لە بارەی جموجوڵی کەشتییە ژێردەرییاییەکانی بڵاودەکاتەوە، بەڵام لە راگەیێنراوەکەی رۆژی دووشەممەدا، بە وردی باس لە تواناکانی ژێردەریایی ئەتۆمیی یوو ئێس ئێس جۆرجیا کراوە و دیارکراوە کە لە توانایدایە سهد و پهنجاو چوار مووشەکی تۆماهۆک هەڵبگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.