Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:55

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی پەسندکرد

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی پەسندکرد.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرد و بڕیاریشە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، بۆ بەمەبەستی پەسەندكردن.

نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردن پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەچوو و تەواوی بڕگە و مادەکانی پڕۆژەکە پەسەندکران.

لەپڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا حکومەت بڕیاریدراوە بەهای دیناری عێراق لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزێنێت.

پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ی عێراق لەسەر بنەمای 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە، کە مانگانە عێراق 3 ملیۆن بەرمیل.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بۆ سێیه‌م رۆژ له‌ دوای یه‌ك کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە كۆبوونه‌وه‌، كه‌مێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی پەسندکرد.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.