وەك ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەشاری بەغدا به‌رێوه‌چوو.
له دژی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه.
به پێی میدیا عێراقییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بانكی ناوه‌ندی به‌های دیناری به‌رامبه‌ر به دۆلار جێگیر كرد، زۆربەی دوکاندار و مارکێتەکانی بەغدا وه‌ك ناڕه‌زایی نه‌چوونه سه‌ر كار و دوكان و بازاڕه‌كان داخرابوون.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دروستکردووە و نرخی شتومەک و کاڵاکانیش بەرزبوونەتەوە، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی و كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیش ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بێته‌وه.
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا دوێنێ بڵاوی كرده‌وه، بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکە بوونەتە دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران و دەبێت حکومەت و پەرلەمان هەوڵی کۆتاییهێنان بەو بارودۆخە بدەن.
بانكی ناوەندی لە بڕیارێكی كتوپڕدا نرخی یەك دۆلاری بە 1450 دینار جێگیركرد، كە پێشتر بە 1119 دینار بوو، ئەم بڕیارەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكان بەرزكردەوەو بووە هۆی گرانبوونی نرخی كاڵا‌و شتومەك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.