Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

بۆ سێیه‌م رۆژ له‌ دوای یه‌ك کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە كۆده‌بێته‌وه‌ .

پڕۆژەیاسای بودجە، تەنانەت پێش ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند بکرێت و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، مشتومڕێکی زۆری لە شەقامی عێراقی ناوەتەوە، بۆیە ئەمڕۆ بۆ سێیەمین رۆژی لەسەریەک، ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەیەوە کۆدەبێتەوە.

رۆژی شەممە، زیاتر لە پێنج کاتژمێر و دوێنێش زیاتر لە چوارده‌ کاتژمێر ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوە بەردەوامبوون بۆ دەنگدان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە، بۆیە ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بەردەوامیی دەبێت.

میدیاکانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێن: ئەمە درێژەی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی پێشووە، بڕیارە چەند ماددە و بڕگەیەکی رەشنووسی یاساکە هەمواربکرێنەوە، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشنیاز کراون.

یەکێک لەو هەنگاوانەی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق گیراوەتەبەر، کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر دۆلار، چونکە لەکاتێکدا عێراق نەوتەکەی، کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتییەتی بە دۆلار دەفرۆشێت، مووچەی فەرمانبەرانی بە دینار دەدات .

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.