Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:10

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

مەسرور بارزانی: پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان هەرێمی کوردستان بە جێ بهێلن
کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی: پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بە جێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا کرد. 
لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە. 
فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا،  دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا .
سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا،ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان. 
هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.