Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:56

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی تۆمه‌تبارێکی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر،ده‌ست گیركردنى تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند .


پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژئاوا، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە لە گەڕەکی (کوێستان) دزی لە ماڵێک کراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ک.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر بکەن.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی پشکنینی شوێنی حەوانەوەی دەست بەسەر بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەردا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەدا .

پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌تۆمه‌تبار ئەوەشی درکاند  ، کە پێشتریش بڕی (1200 دۆلار)ی دیکەی دزیوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (443) و (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.