كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداریی لە هاتنی بارستە هەوایەكی سارد دەدات و پێشبینی بەفر بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دەكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى له كاته‌كانى ئێواره‌دا، بارسته هه‌وایه‌كى سارد ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت له ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌وه، بارانبارین له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ست پێبكات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، بۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه له ته‌واوى ناوچه جیا جیاكانى هه‌رێمى كوردستان باران ده‌بارێت، بۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه كاریگه‌رییه‌كه به لاوازى ته‌نیا له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى ده‌مێنێته‌وه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش ده‌كات ، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له ڕۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى پله‌ى گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ریی ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ش له ڕۆژى شه‌ممه كۆتایی دێت.
![1](/sites/default/files/inline-images/2112202012131975384_1913941878755827_7258881641206423059_n.jpg)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.