Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:09

به‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به‌کۆڕۆنا بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م په‌تایه‌ لەهه‌ڵه‌بجه‌ داخرا

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ، قاوشی تایبەت بەکۆرۆن  لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی  کیمیایی، به‌هۆی داكشان و كه‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌كۆڕۆنا داخرا.

ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەهۆی داکشان و  کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قاوشی تایبەت بەنەخۆشی کۆرۆرنا لەنەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و بەشی دابڕگەی تەندروستی (عزل)  داخرا.

ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌وه‌ ،سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی  بەڕێوبەرو   سەرجەم پزیشکان و کارمەندان و کارمەندانی خۆبەخش  سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداریان کردوە لەماوەی کارکردندی بەشەکەدا.

ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ لەماوەی ڕابردوودا لەم قاوشەدا نزیکەی ٤۰۰ نەخۆش داخڵکراوە ٤ هاوڵاتیش بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسەکە لەم قاوشەدا گیانیان لەدەستداوە.

ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا نەخۆشخانەکە بەشێوەی ئاسایی وەك پێشوو تر بەردەوام بوو بەڕووی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دا کراوەتەوە لە خزمەتی تەندرووستی بەردەوامە.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.