Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:11

شارەوانى سلێمانى ژمارەیەک زەوى بۆ فرۆشتن ئامادە دەکات

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمەبەستى جێبەجێکردنى خزمەتگوزارى پێویست ژمارەیەک لە زەوى نیشتەجێبون دەفرۆشێت.

بەپێى نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ کە ئاراستەى سەرجەم شارەوانییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەى کردوە، داوا دەکات بەمەبەستى زیاتر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى و بەرزکردنەوەى ئاستى داهاتى ناوخۆو پاڵپشتى کردنى خەزێنەى گشتى و دابینکردنى گوژمە بۆ پڕۆژە پێویستەکان، کارى پێویست بکەن بۆ دەستنیشانکردنى ژمارەیەک زەوى نیشتەجێ و نایاب بە روبەرى جیاجیا بە مەبەستى فرۆشتنیان.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، دەیانەوێت فۆڕمى هاوپێچى زەوییەکان ئامادەبکەن بەمەبەستى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران لەسەر فرۆشتنیان بەپێى یاسا و رێنماییەکان.

شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، داهاتى فرۆشتنى زەوییەکان بەمەبەستى جێبەجێکردنى خزمەتگوزارى گشتى پێویستە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.