قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و شتومەكە و رایدەگەیەنێت، بەهیچ جۆرێک رێگا نادەن نرخی کاڵا و کەلوپەل بەرزبێتەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 21ى 12 ى 2020 ، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،بەشێک لە خاوەن مارکێت و دوکانەکان بازاڕیان قۆرخ کردووە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و نرخی کاڵاکانیان بەرزکردووهتەوە، بەڵام ئێمە لە رێگەی تیمەکانمان بەردەوامین لە گەڕان و چاودێریکردنی بازاڕ.
وتیشی ، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە بەهیچ جۆرێک رێگا نادەین بازرگان و خاوەنی مارکێتەکان نرخی کاڵا و کەلوپەل و خۆراک بەرزبکەنەوە، بۆیە پێویستە هەموولایەک بارودۆخەکە لەبەرچاوبگرن و نرخی شتومەک گران نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.