Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 09:35

هه‌ولێر ... 2 که‌سی ئێرانی بە‌41 کیلۆ ماددەی ھۆشبەره‌وه‌ ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان  بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ھێزەكانی ئاسایش لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 41 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا گرت.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21 ى 12  ى 2020 ، بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران تونرا دەست بەسەر بڕی 41 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا بگیرێت، كە لەناو دەژبوولی ئۆتۆمبێل شاردرابووە، ویستویانە بیھێنە ھەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارێك بەناوی (ر.م.ع) كە خەڵكی ئێرانە، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ت.ش.ب) بە تۆمەتی ھێنانی ئەو بڕە لە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران. 

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ھەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دەدوەری لێكۆڵینەوە كران.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.