دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ، داوا له‌به‌رێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەر ئەگەرێکی سەرڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه ، لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ.
وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ، ڕایده‌گه‌ێنێت بۆ ئاماده‌كاری و ڕێككاری گرتنه به‌ری ڕێ‌و شوێنی پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ر هه‌ڵدانی ڤایرۆسی نوێ كه ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداوه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا پێویسته به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و گه‌شتیار و كه‌سانه بكه‌ن ، كه‌وا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌كان یان ده‌روازه سنورییه‌كان .
![1](/sites/default/files/inline-images/131972229_998776047299808_9038416546011538863_n%20%281%29.jpg)
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.