نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستی بۆ بنكەكانی دەنگدان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنی لە بەغداوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگهیاند، ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنیی عێراق لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكانەوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە بڕیارە هەڵبژاردن لە ساڵی داھاتوودا بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە بكرێت.
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی، مەبەست لە ھاتنی ئەو شاندە بۆ سەردانیكردنی بنكەكانی ھەڵبژاردنە، كە 250بنكە ھەیە لە ھەولێر و دھۆك و سلێمانی و، سەردانەكەش بۆ ھەر سێ پارێزگایە.
باش لهوهش دهكات، ئەو شاندە ئەمنییە سەیر دەكەن بزانن لە ھەرێمی كوردستان بنكەكانی ھەڵبژاردن چییان پێویستە بۆ ئەوەی كە گەڕانەوە بۆ بەغدا، بۆیان دابین بكرێت.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داھاتوو لە 6-6-2021 بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.