Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:16

خوێندنی باڵا دوایین ئاگادارى ئاراسته‌ی قوتابیانی زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی- لقى هەولێر (پێشوو) ده‌کات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى خوێننی باڵا دوایین ئاگادارى ئاراسته‌ی قوتابیانی زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی- لقى هەولێر (پێشوو) ده‌كات. 


 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى قوتابیانى زانکۆى سترادفۆردى ئەموریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکاتەوە ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەو قوتابىیانه‌ی فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردوەتەوە لە وەزارەت، کارەکانیان ڕایی کراوەو تەواو بوەو لە سەرەتاى ئەم هەفتەیە نوسراو بۆ ئەو زانکۆیانە دەکرێت کە داواى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان بۆ کردبو، بۆیە قوتابى- خوێندکارەکان دەتوانن لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە سەردانى زانکۆکانى داواکراو بکەن بۆ بەدواداچون بۆ مامەڵەکانیان.

 خوێندنی باڵا ، راشیده‌گه‌ێنێت ئەو قوتابیانه‌ی کە تاکو ئێستا سەردانى وەزارەتیان نەکردوەو فۆڕمی گواستنەوەى خوێندنیان پڕ نەکردۆتەوە یان داواى دواخستنى خوێندنیان کردوە، وەکو دوایین دەرفەت پێویستە تاکو رۆژى (پێنجشەممە) رێکەوتى 2020/12/24 سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا-بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەن بۆ مەبەستى پرکردنەوەى فۆرمى گواستنەوەى خوێندن بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان، هەر قوتابى- خوێندکارێک فۆرمى گواستنەوە تاکو رێکەوتى ئاماژەپێکراو لەسەرەوە پڕ نەکاتەوە، ئەوا وەزارەت سەرپشک دەبێت لە گواستنەوەى خوێندنەکەى بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەکانى کوردستان لە سنورى پارێزگاى هەولێر، لەژێر ئەم ڕێنماییانەى خوارەوە:

‌أ. لە حاڵەتێدا ئەگەر قوتابى لە ماوەى (2) دوو هەفتەدا پەیوەندی نەکرد بەو زانکۆیەى کە بۆى گوازراوەتەوە، ئەوا راستەوخۆ دواخستنى خوێندنى ساڵى (2020-2021)ى بۆ ئەنجام دەدرێت و زانکۆکە رسوماتى دواخستنى خوێندنى لێ وەرناگرێت.

‌ب.هەروەها قوتابى لە ساڵى داهاتوى خوێندنى (2020-2021) مافى پێدەدرێت کە داواى گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ هەر زانکۆیەکى تایبەتى دیکەى هەرێمى کوردستان کە لە ئێستادا هەیە یاخود لە داهاتودا زانکۆکە دەکرێتەوە.

‌ج. قوتابى مافى هەیە لە ماوەى (2) دوهەفتەدا گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ بەشى هاوشێوە لەزانکۆیەکى دیکەى تایبەتى کوردستان یاخود دواخستنى خوێندن بکات بۆ ساڵى داهاتو.

3.هەروەها لە هەمات کاتدا داوا لەو قوتابیانه‌ی  زانکۆى سترادفۆردى ئەمەریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکەین کە تاکو ئێستا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندن (2018- 2019) و (2019-2020) یان نەکردوە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندنەکانیان لە زانکۆى ناوبراو ئەنجام بدەن بە مەبەستى ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیارن لە ڕایی نەکردنى مامەڵەکانیان.

 

 

دارشتنةوةى هةوالَ - شوان عةزيز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.