هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه له به‌ریتانیا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان به توركیایشه‌وه، ده‌ستیانكردووه به داخستنی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
لێدوانی مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا، به‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی كۆرۆنا "له كۆنترۆڵ ده‌رچووه"، نیگه‌رانی له ته‌واوی جیهان لێكه‌وته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا كه به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ زیاتر ده‌گوازرێته‌وه ته‌نها له له‌نده‌ن و ده‌ورووبه‌ری نا، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته تۆماركراوه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا زانیارییه‌ك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشییه له كۆرۆنا كوشنده‌تر بێت یاخود ڤاكسین كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ری، به‌ڵام وڵاتان ده‌ستیانكردووه به داخستنی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
فه‌خره‌ددین كۆجا ،وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، رایگه‌یاند كه‌وا بڕیاریانداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دانمارك، هۆڵه‌ندا و كۆماری باشووری ئه‌فریقا رابگیرێن.
فه‌خره‌ددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیاوه به‌ڕێگه‌وه‌ن بێنه‌وه توركیا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
له وڵاتانی ئه‌ورووپاش جگه له كۆتایی هێنان به گه‌شته ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریاییه‌كان، هه‌روه‌ها كۆتایی هێندرا به گه‌شتكردن له رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ریش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.