وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
مایك پۆمپیۆ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "ئه‌و میلیشیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن، جارێكی دیكه بێباكانه، ھێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه به‌ھۆیه‌وه دوو مه‌ده‌نی عێراقی برینداربوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی نووسیووه "گه‌لی عێراق شایه‌نی ئه‌ویه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ھێرشه دادگایی بكات، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه واز له شڵه‌ژانی سه‌قامگیری به‌غدا بھێنن".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه گرووپێكی ده‌رچوو له یاسا، ھه‌شت مووشه‌كیان له باشووری به‌غداوه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كردووه.
پێشتر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرابوون له رێگه‌ی سیستمی به‌رگریی باڵیۆزخانه‌كه‌وه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.