له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌ده‌هه‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی میلان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ساسۆلۆ تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاریه‌كه یانه‌ی میلان له رێی رافائیل لیاو گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، به‌تۆماركردنی ئه‌م گۆله رافائیل لیاو ناوی خۆی خسته نێو مێژووی كالچۆ و خێراترین گۆلی له‌خولی ئیتالیا تۆماركرد.
گوشاره‌كانی میلان بۆ سه‌ر گۆلی ساسۆلۆ به‌رده‌وامبوو، له‌خوله‌كی بیست و شه‌ش ئه‌لێكس سالیمایكریس گۆلی دووه‌می بۆ میلان به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م میلان به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی ساسۆلۆ زۆر هه‌ولیادا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، خوله‌كێك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه دۆمنیكۆ بیراردی تاكه گۆلی ساسۆلۆی تۆماركرد.
به‌مجۆره میلان به‌به‌ده‌ست هێنانی سێی خالی یاریه‌كه كۆی خاڵه‌كانی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه سی و یه‌ك خاڵ و به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌پێش ئینته‌ری هاوشاریه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.