Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:21

به‌ ڤیدیۆ..  ورچێکی پاندا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر پیاوێکی به‌فری

ورچه‌كه‌ په‌یكه‌ری پیاوه‌ به‌فره‌ینه‌كه‌ی ته‌فرو تونا كرد
کوردستان TV
100%

له‌ مۆسكۆ له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ، ورچێك له‌ جۆری پاندا ، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر په‌یكه‌ری پیاوێك،كه‌ له‌لایه‌ن كرێكارانی باخچه‌كه‌،له‌ به‌فر دروست كرابوو.

كرێكارانی باخچه‌كه‌، كه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌یان تۆمار كردوه‌ ، ده‌رده‌كه‌وێت ، ململانێكی به‌هێز له‌ نێوان ورچه‌كه‌ و پیاوه‌ به‌فرینه‌كه‌ روو ده‌دات ، له‌كۆتایشدا ورچه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ورچه‌كه‌ په‌یكه‌ری پیاوه‌ به‌فره‌ینه‌كه‌ی ته‌فرو تونا كرد ، پاشان ده‌ست ده‌كات به‌ خواردنی پارچه‌ گێزه‌رێك، كه‌ وه‌كو لوت بۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ دانرا بوو.

وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی / كامران

RT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.