وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ناسر به‌نده‌ر، ئاشكرایكرد ده‌ستیان به پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌غدا-مووسڵ و گه‌یاندنی هێڵه‌كه به توركیا كردووه.
ناسر به‌نده‌ر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌ست به به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان به‌غدا و مووسڵ و درێژكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه تا توركیا كراوه.
به‌نده‌ر ئاشكراشیكرد، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند پردێك و سێتێكی هێڵه‌كه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپووركرابوون، ده‌ستیپێكردووه و كاره‌كان له ماوه‌ی دوو مانگ كۆتاییدێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی پرۆژه‌كه قۆناغی به‌ستنه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاوه له پارێزگای به‌سره به توركیاوه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی عێراق كۆن بوون و دوای ته‌واوبوونی هێڵه ئاسنینه‌كان شه‌مه‌نده‌فه‌ری نوێ ده‌كڕن.
پێشتر و له ٢٠ی ئه‌یلوولدا پارێزگاری مووسڵ نه‌جم جبووری، ئاشكرایكردبوو، هێڵێكی ئاسنینی مۆدێرن له پارێزگای مووسڵه‌وه تا سنووری توركیا درووستده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.