لهراگهیاندراوێكدا دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و کۆمسیارەکان ، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 840 فه‌رمانبه‌ر، له‌نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر ، ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچوون و ھەوڵ و کۆششێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ پەڕلەمانتار رێبوار ھادی، لە دوا وێزگەی بەدواداچوونمان و پاش گفتوگۆیەکی بابەتیانەو تێروتەسەل توانییان قەناعەت بە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و کۆمسیارەکان بینن لەسەر دامەزراندنی ( 840) فەرمانبەر لە نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێم (ھەولێر و دھۆک و سلێمانی).
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر ، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ده‌شڵێت ، بەم بڕیارەش پارێزگاکانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مافی خۆیان وەردەگرن لە دامەزراندنی کارمەندەکان و ئەو جیاوازی و ناھاوسەنگییەی کە ھەبوو لە نێوانیان نامێنێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، سەرئەنجام کۆمەڵێک گەنجی خۆشەویستی ھەرێمی كوردستان ، دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ دەڕەخسێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.